Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان بە جیدی داوا لە حکومەتی ئێران دەکات کە لە سێدارەدانەکان ڕابگرێت


ژنێڤ: ئافیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ بە کارێکی جیدی بۆ ئێران دەزانێت کە پێشی لە سێدارەدانی گەنجێک بگرێت کە کاتێک ساڵی ٢٠١٤ سزای بە سەردا سەپێندرا لە تەمەنی مێرمنداڵی دابوو.

سەجاد سەنجاری ١٥ ساڵە بوو کاتێک دادگایەکی ئێران بە هۆی کوشتنی کەسێک بڕیاری مەرگی بۆ دا. لە ٢٠١٤، لە ژێر یاسایەکی نوێی سزادانی کۆماری ئیسلامی ڕیگای پێدرا سەرلە نوێ دادگایی بکرێتەوە، بەڵام ساڵی دواتر، دادگایەکی ئوستان بۆ پێڕاگەیشتن بە کاری تاوانکاری ئەم باسەی پەسند نەکرد کە سەجاد لە بەر ئەوەی دەسترێژی نامووسی بۆ سەر نەکرێت بەرگری لە خۆی کردووە و لایەنی بەرانبەری کوشتووە.

گوتەبێژێک بۆ ئافیسی مافەکانی مرۆڤ، ڕووپێرت کۆلڤێل، دەڵیت ئێران یەکێک لە ئەو چەند وڵاتانەیە کە هێشتاش مێرمنداڵان لە سێدارە دەدات. ئەو دەڵێت بە کارهێنانی سزای مەرگ بۆ هەر کەسێکی ژێر تەمەن ١٨ ساڵی بە پێچەوانەی یاسای مافەکانی مرۆڤ لە پلەی نێونەتەوەیی دایە.

کۆلڤێل گوتی: "پارەکە لە ئێران بە پێی ڕاپۆرت لانی کەم پێنج مێرمنداڵ لە سێدارە دران و لانی کەم هەر بە پێی ڕاپۆرت ٧٨ کەس بڕیاری مەرگیان بۆ دەرچووە لە سەریان بەڕێوەبچێت چونکە کاتێک ئەو تاوانانەی ئەوان ئەنجامیان داوە کە تەمەنیان لە ژیر ١٨ ساڵی دابووە، ئەگەرچی ئاماری ڕاستەقینە بۆی هەیە لە ئەمەش زیاتر بێت."

کۆلڤێل بە دەنگی ئەمەریکای گوت کارێکی سەختە ژمارەی دروستی لە سێدارەدراوەکان لە ئێران دا بزانرێت، چونکە سیستەمی حکومەتیکی ناشەفاڤ لە گۆڕێدایە.

کۆلڤێل هەروەها گوتی: " بە گوێرەی سەرچاوەکانی ڕێکخراوەکانی ناحکومەتی، ژمارەی کەسانی لە سێدارەدراو لە ٢٠١٦دا لە سەرووی ٥٠٠ بۆ ٥٣٠ بوو، و زۆرینەی ئەوان بە گوێرەی [حکومەتی کۆماری ئیسلامی] لە بەر تاوانەکانی بەنگ و موخەدەرات بوونە."

بە گوێرەی یاسای نێونەتەوەیی، دەکرێت سزای مەرگ تەنیا بۆ هەرە تاوانەکانی جیدی وەک کوشتنەکانی بە ئانقەست بسەپێنرێت. کارناسانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەو یاسایە تاوانکارانی پەیوەندیدار بە بەنگ و موخەدەرات ناگرێتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات کە دەستبەجێ سزای مەرگ لە وڵاتدا ڕابگرێت چونکە ژمارەیەکی زۆر لە سێدارەدراون و نیگەرانە کە ئەو کەسانە ڕیگای دادگایی کردنی ڕەوایان پێنەدراوە.

XS
SM
MD
LG