Accessibility links

نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان، ئێران سه‌باره‌ت به‌ پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ مه‌حکوم ده‌کات

  • Salah Piroty

taimoor_aliassi ته‌یمور ئه‌لیاسی

taimoor_aliassi ته‌یمور ئه‌لیاسی

به‌ پێی هه‌واڵ، زیاتر له‌ 120 ولات له‌ ئه‌و ده‌نگدانه‌دا به‌شداریان کرد که‌ تێیدا 78 وڵات پشیتوانیان له‌به‌رنوووسه‌که‌ کرد، 35 یان ده‌نگیان له‌ دژی دا، و له‌ ده‌مێکدا 69 وڵات نه‌یان هه‌ویست ده‌نگی له‌ سه‌ر بده‌ن.

کومیته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سێ شه‌مه‌ به‌رنووسێکی په‌سند کرد که‌ تێیدا ئێران به‌ هۆی پێ شێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ مه‌حکوم ده‌کات.

به‌ پێی هه‌واڵ، زیاتر له‌ 120 ولات له‌ ئه‌و ده‌نگدانه‌دا به‌شداریان کرد که‌ تێیدا 78 وڵات پشیتوانیان له‌ بڕێاره‌که‌ کرد، 35 یان ده‌نگیان له‌ دژی دا، و له‌ ده‌مێکدا 69 وڵات نه‌یان هه‌ویست ده‌نگی له‌ سه‌ر بده‌ن.

کاک ته‌یمور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ کوردستانی ئیران له‌ ئه‌م وتووێژه‌دا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌نگدانه‌ نیشان ده‌دات که‌ کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی مه‌سه‌له‌ی مافه‌کانی مرۆڤی له‌ ئیران به‌ لاوه‌ گرنگه‌.

هه‌روه‌ها کاک ته‌یمور ده‌ڵیت به‌ پێی ئه‌زموون ئه‌و به‌رنووسه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی مانگی داهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانیش وێده‌چێت که‌ په‌سند بکرێت.

XS
SM
MD
LG