Accessibility links

ئەنتۆنیۆ گوتێرس بۆ پـۆستی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسـتنیشان دەکرێت

  • VOA News

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بە فەرمی کەسێـکی نوێی دەسـتنیشانکرد تاوەکو بـبێتە سـکرتێری گشـتی نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنی بان کی مون بگرێتەوە.

هەر 193 وڵاتی ئەندامی کۆمەڵەی گشـتی بڕیارێـکیان پەسەندکرد بۆ دامەزراندنی ئەنتۆنیۆ گوتێرس سەرۆکی پـێشووی حکومەتی پـورتوگال و کۆمسیاری باڵای کاروباری پەنابەران وەک سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماوەی پـێنج ساڵ کە لە سەرەتای ساڵی 2017 دەسـتپـێـدەکات.

گوتێرس پـێـنجشەممەی ڕابردوو بە دەنگی 13 بەرامبەر 2 ڕەزامەندی 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی بۆ گرتنەدەستی ئەم پـۆستە بەدەستهێنا.

لە ناوەندە نێودەوڵەتیـیەکان هیوایەکی زۆر بە گوتێرس هەیە لەوەی کاری باشتر بکات بەراورد بە بان کی مون، بەو پـێـیەی کەسێـکی چالاکە و ژمارەیەک زمان دەزانێت.

XS
SM
MD
LG