ڕۆژی سێشه‌ممه شه‌ڕه هێلکه له ناو په‌رله‌مانی ئوکرانیا ڕوویدا هاوکاتی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک ده‌دا بۆ درێژکردنه‌وه‌ی به کرێ‌دانی بنکه‌یه‌کی ده‌ریایی وڵاته‌که‌یان له ناو ده‌ریای ڕه‌ش به ڕووسیا.
زه‌نگه‌کانی ئاگاهی ئاگرکه‌وتنه‌وه ده‌ستیان به لێـدان کرد کاتێـک یاسادانه‌رانی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن بۆمبی دوکه‌ڵیان ته‌قاند و که‌وتنه هاویشتنی هێلکه به سه‌ر و گوێلاکی ڤۆلۆدیمر لیتڤین سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌ویش له ناچاریدا چووه ژێر مێزه‌که‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش چه‌ندان هه‌زار که‌س خۆپـیشـاندانیان ده‌کرد و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و ڕێـکه‌وتنه ده‌رده‌بڕی که ڕێـگه به ڕووسیا ده‌دات کۆنتڕۆڵی بنکه‌ی سێڤاستۆپـۆل به‌نده‌ری قرم له ژێر ده‌سـتدا بمێنێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی‌یه په‌رله‌مانی ئوکرانی به 236 ده‌نگ له کۆی 450 درێژکردنه‌وه‌ی به کرێ‌دانی بنکه‌که‌ی بۆ ڕووسیا نوێ کرده‌وه. هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش ئه‌نجومه‌نی خواروی ڕووسیا (دۆما) ڕێـکه‌وتنه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد.
به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه تا سـاڵی 2042 ڕووسیا به کرێ له‌و بنکه‌یه‌دا ده‌بێت. له به‌رامبه‌ریشـدا ڕووسیا بۆ 10 سـاڵی داهاتوو به نرخێـکی داشـکاو به ڕێژه‌ی 30% گازی سـروشـتی به ئوکرانیا ده‌فرۆشێت.