پارله‌مانی بریتاینا به ۴۶۱ ده‌نگی ئه‌رێنی له به‌رانبه‌ر ته‌نیا ۸۹ ده‌نگی نه‌رێنی بڕیاری حکومه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ ده‌ستپێکی جێهێشتنی یه‌کیه‌تی ئۆرووپای په‌سه‌ند کرد. به پێی ئه‌م یاسایه، ئاماده کاریه‌کان بۆ جێهێشتنی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا تا پێش کۆتایی مانگی ۳ ساڵی داهاتووی زایینی ده‌ست پێده‌کات.
نوێنه‌رانی پارله‌مانی بریتانیا هه‌روه‌ها داواکاری حێزبی کرێکاری ئه‌م وڵاته‌یان بۆ به‌رپرس کردنی ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا به بڵاو کردنی سه‌رئاواڵای جه‌دوه‌لی جێهێشتنی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا به کۆی ده‌نگ په‌سه‌ند کرد.
به پێی جه‌دوه‌ل و به‌رنامه‌ی داڕێژڕاوی حکومه‌تی بریتانیا، ئه‌م وڵاته له ساڵی ۲۰۱۹ یه‌کیه‌تی ئۆرووپا دوای کۆتایی هاتنی وتووێژێکی دوو ساڵه جێده‌هێڵێت. له ڕێفراندۆمێک که مانگی ۶‌ی ئه‌م ساڵ له بریتانیا به ڕێوه چوو خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته به زۆرینه‌ی ۵۲ له ۱۰۰ ده‌نگی ئه‌رێنیان به جێهێشتنی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا دا.
ده‌نگی خه‌ڵکی بریتانیا به جێهێشتنی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا کاردانه‌وه‌یێکی زۆر به‌ربڵاوی له‌م وڵاته و له ئاستی نێونه‌ته‌ویدا بوو. ده‌یوید کامێرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا که دژی ئه‌م جێهێشتنه بوو له به‌رپرسیاریه‌تی خۆی ده‌ستی کێشا و ترێزا می جێگای ئه‌وی گرت.
یه‌ک له کاردانه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کانی تری ده‌ره‌نجامی ڕێفراندۆمی برتیانیا، سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی پرسی جیابونه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی سکاتله‌ند له بریتانیاییه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ببێته هۆی ئه‌وه که هاووڵاتیانی سکاتله‌ندی که زۆرینهیێک به‌رچاویان ده‌نگیان به مانه‌وه له یه‌کیه‌تی ئۆرووپا دابوو، له ڕێفراندۆمێکی دووباره ده‌نگ بده‌ن به جیابوونه‌وه له بریتانیا و وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ستی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا بن.