Accessibility links

پۆلیسی بەریتانیا دوو کەس دەستگیر دەکەن کە پەیوەندییان نیە بە هێرشەکەی سەر وێستمنستەرەوە


پۆلیسی ناوچەی وێست میدلاندز لە بەریتانیا وتی لە شاری بێرمنگهام دوو کەسی دەستگیرکردووە لەسەر ئەوەی کە گومانیان لیدەکرێت تیرۆریست بن.

پۆلیس لە بەیاننامەکەدا وتیشی دەستگیرکردنەکەیان هیچ پەیوەندییەکی نیە بە هێرشەکەی هەفتەی پێشووی سەر وێستمنستەرەوە و هیچ مەترسییەکیش نیە لەسەر هاوڵاتیان.

پۆلیس لە بەیاننامەکەدا باسی لەوە کردووە کە پیاو و ئافرەتێکی گەنج کە تەمەنیان 21و 23 ساڵ دەبێت بەپێی یاسای تیرۆر دەستگیرکراون لەسەر ئەوەی گومانیان لێدەکرێت ئامادەکارییان کردبێت بۆ کاری تیرۆریستی.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG