Accessibility links

کاربەدەستێکی بەریتانیا: چەکدارانی داعش پلان دادەنێن هێرش بکەنە سەر بەریتانیا


سەرۆکی نوێی دەزگای دژە تیرۆری بەریتانیا دەڵێت چەکدارانی داعش پلان دادەنێن هێرشی هەڕەمەکی بکەنە سەر هاوڵاتیانی بێتاوان لە بەریتانیا، لەو شێوە هێرشانەی کە سوپای ئیرلەندا 40ساڵ لەمەوبەر ئەنجامیدا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سەندەی تێلێگراف ماکس هێڵی پارێزەری یاسادانەر سەبارەت بەو بابەتانەی پەیوەندی هەیە بە تیرۆرەوە وتی توندڕەوان شارەکان دەکەنە ئامانج و مەترسییەکی گەورەی بەردەوامن کە هیچ کەس لە ئێمە ناتوانێت نکۆڵی لێبکات.

هەروەها وتیشی " لەبەر ئەوە بەبێ هیچ گومانێک پێم وایە مەترسییەکی زۆر گەورە و بەردەوام هەیە کە هیچ لەو مەترسییانە کەمتر نیە کە لە ساڵەکانی هەفتادا لەندەن ڕووبەڕووی بۆوە کاتێک کە سوپای کۆماری ئیرلەندا چالاک بوو."

شایەنی باسە کاربەدەستانی بەریتانیا چەند جارێک وتویانە چەکدارانی داعش مەترسییەکی گەورەن و بەریتانیا دەکەنە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG