Accessibility links

بەریتانیا فڕۆکەیەکی دیکەی سیخوڕی بۆ شەڕی دژی داعش ڕەوانەدەکات


مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا
مایکڵ فاڵۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا

وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی لە چەند هەفتەی داهاتوو فڕۆکەیەکی دیکەی سیخوڕی بۆ سەر ئاسمانی عێراق و سوریا ڕەوانە دەکات بە مەبەستی بەشداریکردن لە شەڕی دژی داعش.

مایکڵ فاڵۆن ڕۆژی پـێـنجشەممە لە ئنستتیوتی پاشایەتی بۆ توێژینەوە بەرگری و ئاسایشیـیەکان لە لەندەن گوتی" مانگی داهاتوو نوێترین فڕۆکەی جۆری ئێرسیکەر Airseeker وەردەگرین، واتە حەوت مانگ پـێش ئەو وادەیەی پـێشـتر بۆی دانرابوو. پاش ماوەیەکی کورت لە شەڕی دژی داعش لە ئاسمانی عێراق و سوریا بەکاری دەهێنین."

جێی ئاماژەیە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی بەریتانیا بۆردومانی داعش لە عێراق دەکەن، بەڵام لە سوریا هەتا ئێسـتا تەنها ئەرکی دیدەوانی و کۆکردنەوەی زانیاریـیەکانیان لە ئەستۆگرتووە.

دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا سەرەتای ئەم مانگە داوای لە یاسادانەرانی وڵاتەکەی کرد تاووتوێی مەسەلەی بەشداریکردنی بەریتانیا لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش لە سوریاش بکەن، ئەمەش پاش ئەوەی 30 گەشتیاری بەریتانی لە تونس بە دەسـتی کەسێـکی سەر بە داعش کوژران.

فاڵۆن لە درێژەی قسەکانیدا شەڕی داعشی بە هاوشێوەی شەڕی سـاڵی 1940 ناودێرکرد، ئەوەی هێزی ئاسمانی بەریتانیا لە بەرامبەر هێزی ئاسمانی نازیـیەکانی ئەڵمانیا وەستایەوە. گوتی "پـێموایە لە شەڕێـکی نوێداین. جارێـکی دیکە لە دژی دوژمنێـکی فاشست دەجەنگین کە ئامادەیە دوژمنەکەی و خەڵکی سیڤیل پـێکەوە بکوژێت.

XS
SM
MD
LG