Accessibility links

بەریتانیان و فەرەنسا داواکەیان بۆ رۆیشتنی ئەسەد نوێ دەکەنەوە دوای هێرشە کیمیاییەکەی سوریا


بەریتانیا و فەرەنسا داواکەیان بۆ ڕۆیشتنی بەشار ئەسەد نوێ کردەوە دوای ئەو هێرشەی کە گومانی لێدەکرێت هێرشێ کیمیایی بووبێت لە سوریا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران لە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن و هاوتا فەرەنسییەکەی جان مارک ئیرۆ لێدوانیاندا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە سوریا کە یەکێتی ئەوروپا سازی کردبوو لە برۆکسل بۆ پشتیوانیکردن لە گفتوگۆکانی ئاشتی لەنێوان ئەسەد و ڕکابەرەکانیدا.

جۆنسن وتی " بەڕاستی نازانم بەسار ئەسەد چۆن دەتوانێت لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە دوای ئەو هەموو شتەی کە کردوویەتی. ئەو بەرپرسیارە لە زۆرینەی ئەو 400 هەزار کەسەی کە خەمڵێنراوە ئەوەندە خەڵک کوژرابێتن لە سوریا.

جان مارک ئیرۆش وتی هێرشەکە تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ سەرۆکە نوێکەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و هەڵوێستی بەرامبەر ئەسەد.

وە چارەنووسی ئەسەد کە لەڕووی سیاسی و سەربازییەوە لەلایەن ڕوسیا و ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێت هەمیشەخاڵی ناکۆکی سەرەکی بووە لە بەردەم پێشکەوتنی گفتوگۆکاندا. وە جەنگیش لەناو سوریادا بۆ شەش ساڵ دەبێت بەردەوامە و نزیکەی 320هەزار کەس کوژراون و ملیۆنەها خەڵک ئاوارە بوون و لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا ژیان بەڕێدەکەن.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG