Accessibility links

بەریتانیـیەکان بڕیاری جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەدەن

  • VOA News

ئەنجامی کۆتایی ڕاپـرسیـیەکەی دوێنێ پـێنجشەممەی بەریتانیا نیشانی دەدات ڕێژەی ئەوانەی لەگەڵ جیابوونەوەی وڵاتەکەیانن لە یەکێتی ئەوروپا 51.9% و ئەوانەی لەگەڵ مانەوەن 48.1%.

بەپـێی کۆمیتەی سەرپەرشتی ڕاپـرسیـیەکە نزیکەی 17 ملیۆن و 411 هەزار کەس دەنگیان بۆ جیابوونەوە داوە و 16 ملیۆن و 141 هەزار کەس دەنگیان بۆ مانەوە داوە. 26 هەزار دەنگیش ڕەتکراونەتەوە. ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە 46 ملیۆن و 501 هەزار کەس بووە، واتە بە ڕێژەی 72.2% خەڵکی بەشداریان لە ڕاپـرسیـیەکە کردبوو، ئەمەش زۆرترین ڕێژەی بەشداری خەڵکیـیە لەوەتای ساڵی 1992 وە.

دەزگای ڕاگەیاندنی بەریتانیا BBC دەڵێت ئینگلترای وێڵز دەنگی بۆ جیابوونەوە داوە، بەڵام سکوتلاند و ئێرلەندای باکور دەنگیان بۆ مانەوە داوە.

XS
SM
MD
LG