Accessibility links

سەرچاوەیەکی ئەمەریکی: هێرشبەرەکەی لەندەن پەیوەندی بە کەسانێکەوە هەبووە گرنگی بە کومەڵە جیهادیەکان دەدەن


سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەمەریکاوە وتی ئەو پیاوەی کە سێ کەسی کوشت لە نزیک پەرلەمانی بەریتانیاوە پەیوەندی بە کەسانێکەوە هەبووە کە گرنگیان داوە بە کۆمەڵە جیهادییەکانی دەرەوە و حەزیان کردووە پەیوەندییان پێوە بکەن.

سەرچاوەکەش کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی خالید مەسعود بەرپرسیار بێت لەسەر هێرشەکە بەڵام پۆلیس وتبووی کە ئەو بەرپرسیارە لەسەر هێرشەکە و گەشتی کردووە بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی پەیوەندیی بکات بە کۆمەڵە جیهادییەکانەوە.

سەرچاوەکە وتیشی ئەو کەسانەی کە ئەو ناسینییەوە لەناویاندا کەسانێکی تیابوو کە گومانیان لێدەکرێت حەز بکەن گەشت بکەن بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەن بە کۆمەڵە جیهادییەکانەوە بەڵام ئەو کەسەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە قەت وای نەکردووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG