ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ سەرسوڕمان و غەمباری خۆی دەربڕی دوای هێرشە خۆکوژییەکەی سەر ئاهەنگە مۆسیقاکەی شاری مانچستەری بەریتانیا کە بووە هۆی کوژرانی 22 کەس و بەڵێنیدا بەرەنگاری ئەو کەسانە ببێتەوە کە ئەم جۆرە کارانە دەکەن.
مێرکڵ وتی " ئەم هێرشە تیرۆریستیە سووربونمان لەسەر پێکەوە کارکردن لەگەڵ هاوڕێ بەریتانیایەکانماندا دژی ئەو کەسانەی پلاندەگێرن و ئەم کارە نا مرۆڤایەتیانە جێبەجێ دەکەن زیاتر دەکات."
وتیشی " دڵنیایی دەدەمە گەلی بەریتانیا کە ئەڵمانیا لەگەڵتانایە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز