Accessibility links

پۆلیسی بەریتانیا: هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی خالید مەسعود پەیوەندی هەبێت بە داعشەوە


پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی خالید مەسعود کە هەفتەی پێشوو هێرشی کردە سەر پەرلەمانی بەریتانیا پەیوەندی هەبوبێت بە چەکدارانی داعش و قاعیدەوە بەڵام گومان لەوەدا نیە کە ئارەزوویی لە جیهاد کردن بووە.

خالید مەسعود بە ئوتومبێلەکەی لەسەر پردی وێستمنیستەر خۆی کێشا بە پیادەکاندا و بووە هۆی کوشتنی سێ کەس و برینداربوونی 50 کەسی دیکە و دوای ئەوەی خۆی کردووە بە پەرلەماندا و پۆلیسێکی کوشتووە پێش ئەوەی پۆلیسێکی تر بە فیشەک کوشتویەتی.

نیڵ پاسۆی گەورە ڕێکخەری پۆلیسی دژە تیرۆر لە بەریتانیا وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی کە مەسعود لە ساڵی 2003دا لە زینداندا بووبێتە توندڕەو و ئاماژەکردنیش بۆ ئەوە شتێکی بێ مانایە.

سەرچاوە /ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG