نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس توانا عوسمان سه‌باره‌ت به‌و بۆشاییه سیاسی و بهڕێوهبردنییهی له عێراقدا هاتۆته ئاراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتنێک له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌ڵێت عێراق توانایی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له‌و جۆره بۆشاییانه‌دا بژی چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له عێراقدا بینراوه له چه‌ند ساڵی ڕابردودا بریتی نه‌بووه له حکومه‌تێکی به‌هێزی کۆنکرێتی وا به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ئاماده‌یشی نه‌بوبێت کێشه‌یه‌ک دروست بکات.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس توانا عوسماندا کردوه.
ده‌توانن گوێبیستی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:49 خوله‌که.