Accessibility links

تورکیا ئەڵمانیا تۆمەتبار دەکات بە دووڕوویی دوای ئەوەی ئەڵمانیا کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندەوە


تورکیا ئەڵمانیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە کاربەدەستانی شارۆچکەیەکی باشووری ئەڵمانیا نەیانهێشتووە وەزیری دادی تورکیا قسە بکات لە کۆبونەوەیەکدا و وتی " ئەڵمانیا دەبێت بزانێت چۆن ڕەفتار دەکات" ئەگەر بیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بپارێزێت.

وا بڕیار بوو وەزیری دادی تورکیا بەکر بوزداغ وتەیەک پێشکەش بە لایەنگرانی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردۆگان بکات لە ئەڵمانیا.

وەزیری دەرەوەی تورکیاش مەولود چاوش ئۆغڵو لە ئەنقەرە بە ڕۆژنامەنوسانی وت تورکیا ناتوانێت بەم ڕووداوە ڕازی بێت کە ڕوویدا لە شاری گانگاو کاتێک کاربەدەستانی ئەڵمانیا بەهۆی نەبوونی شوێنی تەواو بۆ کۆبوونەوەکە کۆبوونەوەکەیان هەڵوەشاندەوە.

هەروەها سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە باسیان لەوە کردبوو کە وەزارەتەکە بانگهێشتی باڵێۆزی ئەڵمانیایان کردووە بۆ ئەوەی قسە بکات لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی وەزیری دادی تورکیا.

شایەنی باسە دوای ئەوەی ڕۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک تورکی دەستگیرکرا لەلایەن کاربەدەستانی تورکیاوە پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا تێکچوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG