Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت سوریا فڕۆکه‌که‌مانی له‌سه‌ر ئاوی نێوده‌وڵه‌تی خستووه‌ته‌ خوارێ


ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت سوریا به‌بێ هیچ هۆشـداریـیه‌ک ته‌قه‌ی له‌ فڕۆکه‌مان کردووه‌ و له‌سه‌ر ئاوی نێوده‌وڵه‌تی خسـتووه‌یه‌ته‌ خوارێ.
ئه‌حمه‌د داوود ئوغڵۆ که‌ بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنیTRT ی ده‌وڵه‌تی تورکیا لـێدوانی ده‌دا، گوتیشی فڕۆکه‌که‌ زۆر به‌ ڕوونی هێمای تورکیای پـێوه‌بووه‌ و له‌ ئه‌رکێـکدا بووه‌ بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سیته‌می ڕادارێـک و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ قه‌یرانی ئێسـتای ناو سوریا نه‌بووه‌.
گوتیشی ڕاسته‌ فڕۆکه‌که‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ئاسمانی سوریای به‌زاندبوو، به‌ڵام پاش 15 خوله‌ک له‌وه‌ی ئاسمانی سوریای جێهێشـتبوو خراوه‌ته‌ خوارێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌وا وڵاته‌که‌ی به‌ فه‌رمی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ ڕووداوه‌که‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ به‌پـێی مادده‌ی چواری په‌یمانـنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌‌‌.
ناتۆش لای خۆیه‌وه‌ گوتی شـاندێـکی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌.
XS
SM
MD
LG