له پاش دوو کاتژمێر له کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌ت و له‌شـکری تورکیا، ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له ڕاگه‌یاندنێـکدا گوتی ئه‌و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌ی وڵاته‌که‌یان که ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست دیار نه‌ما له لایه‌ن سوریاوه خراوه‌ته خوارێ و هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی هێشـتا بێ سه‌روشوێنن.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا هاتووه که‌وا تورکیا بڕیار ده‌دات چۆن کاردانه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌که‌دا هه‌بێت.
له‌شـکری سوریاش لای خۆیه‌وه ڕووداوه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی له کاتژمێر 11:40 ی پـێش نیوه‌ڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی نه‌ناسراو ئاسمانی ناوچه ده‌ریایـیه‌کانی ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌ی به‌زاندووه و له لایه‌ن دژه فڕۆکه‌کانیــیه‌وه خراوه‌ته خوارێ. گوتیشی ئێسـتا فه‌رمانده‌ی ده‌ریایی هه‌ردوو وڵات له په‌یوه‌ندیدان بۆ دۆزینه‌وه هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که.
به‌پـێی تورکیا فڕۆکه‌که له جۆری F-4 و له دوری 8 میلی ده‌ریایی(واته نزیکه‌ی 15 کیلۆمه‌تر) له که‌ناره‌کانی شـاری لازقیـیه که‌وتووه‌ته ناو ئاوی ده‌ریاکه‌وه، وه ئێسـتا 4 که‌شتی جه‌نگی تورکیا له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌ی هه‌لیکۆپته‌ر و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌له‌مێـکی هێزی ده‌ریایی سوریا به دوای دوو فڕۆکه‌وانه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێن.