نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت نزیکەی 2 هەزار کەس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژراون لە ماوەی 18 مانگی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایش، هەروەها زیانێکی ئێجگار زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە و مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی مەترسیدار پـێشێلکراون.
ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپـۆتێـکیدا نووسیویەتی لە نێوان مانگی حەوتی ساڵی 2015 هەتا مانگی دوازدەی ساڵی 2016 نزیکەی 500 هەزار کەس کە زۆربەیان کوردبوون ئاوارکراون و وێنەکانی سەتەلایت نیشانی دەدەن بەهۆی بەکارهێنانی چەکی قورسەوە وێرانیـیەکی ئێجگار گەورە لە ماڵوحاڵی ئەو خەڵکانە کەوتووە.
پـێشێلکاریـیەکانی بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ لەوێ کراون لە لایەن لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمارکراون، لەوانە کوشتن و ئەشکەنجەدان و بێ سەروشوێنکردن، بە تایبەتی لەو کاتانەی قەدەغەکردنی هاتوچۆیان ڕادەگەیەنن کە بۆ چەند ڕۆژێـک درێژەیان دەکێشا.
زەید رەعەد ئەلحسێن بەرپـرسی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە بەیانـنامەیەکدا نوسیویەتی تورکیا ڕێگەی نەداوە لێکۆڵەرەوانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەو ناوچانە بکەن و هەروەها ئەو ڕاپـۆرتانەی ڕەتکردووەتەوە کە باسیان لە پـێشێلکاریـیەکان کردبوو.
ڕۆبەرت کۆلڤیڵ گوتەبێژی زەید ڕەعەد گوتی دەکرێت لێکۆڵینەوەکە لە لایەن دەستەیەکی نێودەوڵەتی یان تورکی ئەنجام بدرێت، بەڵام دەبێت سەربەخۆ و بێ لایەن بێت. گوتیشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لەسەر لیکۆڵینەوەکانی و ڕەنگە هەموو سێ مانگێـک ڕاپـۆرتێک لەسەر ڕاپـۆرتێـک لەسەر تورکیا بڵاوبکرێتەوە.
له وتووێژ لهگهڵ بهڕێز سهباح ئهدین کۆرکماز، سیاسهتوان و پارێزهری کورد له تورکیا سهبارهت به گرینگی و کاردانهوهکانی ئهم ڕاپۆرته قسهمان کردوه.