Accessibility links

سەرۆکی تورکیا داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات پارە بیانیـیەکانیان بکەن بە لیرەی تورکی

  • VOA News

ڕەجەب تەیب ئەردۆعان داوای لە خەڵکی تورکیا کرد هەرچ پارەیەکی بیانیـیان هەیە بچن بیکەن بە لیرەی تورکی یان ئاڵتون، ئەمەش تاوەکو بەهای لیرەی تورکی بەرزببێتەوە کە لە پاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت دابەزینێـکی زۆری بەخۆیەوە بینی.

ئەردۆغان ئەمڕۆ هەینی لە وتارێکیدا ئەم داوایەی لە تورکەکان کرد و گوتی هیچ نیگەران نەبن و لە نزیکترین کاتدا ئەو پـیلانە ناهێڵن. ئاماژەی بۆ ساڵانی 2007 و 2008 کرد کە ئەو کاتەی لیرە شکا و چۆن پاشان هەستایەوە.

پاشان ڕایسپارد ڕێژەی سوود لە قەرز کەمبکرێتەوە و گوتی جگە لەوە هیچ چارەیەکی دیکەیان نیـیە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێس دەڵێت دوای ئەم لێدوانەی ئەردۆغان بەهای لیرە زیاتر شکا و هاتە سەر 3.5180 لیرە لە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمەریکی.

XS
SM
MD
LG