ئاژانسی هەواڵەکانی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت هێزەکانی پۆلیسی وڵات بە دەیان کەسیان لە بەڕێوەبەرێتی ڕێکخستنی کاروباری بانکی لە یەکێک لە گەورەترین زانکۆکانی ئستەنبوڵ دەستبەسەرکردووە ، ئەمەش وەک بەشێک لە بەردەوامی لێکۆڵینەوە و لێپـێچینەوەی ئاکامی کودەتا شکست خواردوەکەی 15 ی مانگی رابردوو لە تورکیا، ئەوەی کوژرانی 270 کەسی لێکەوتەوە.
لەو بارەیەوە ئاژانسی هەوڵەکانی ئانادۆڵو رایگەیاند 29 چاودێر و وردبینی لە ئاژانسی سەرپەرشتیاری لە دەمێکی زووی ڕۆژی دوو شەممەدا دەستگیرکران بە تۆمەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی نایاسایی لە ساڵی 2013 دا پەیوەست بەو سەرمایەدار و دامەزراوانەی کە پەیوەندیان بە حکومەتی تورکیاوە هەبووە.
هاوکات فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ 62 کەسایەتی ئەکادیمی دەرکراوە ئەوانەی لە زانکۆی ئستەنبوڵ کاردەکەن. ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو پـۆلیسی تورکیا لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان بە تێوەگلانیان لە هەوڵی کودەتاکە ، 44 کەسیان دەسگیر کرد.
جێی ئاماژەیە حکومەتی تورکیا فەتحوڵا گولەنی کەسایەتی ئاینی بنکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە پلانڕیژی بۆ هەوڵی کودەتاکە تۆمەتبار دەکات، دەسەڵاتدارانی تورکی دەستیان بە هەڵمەتێکی بەرین کردووە بۆ سەر بزوتنەوەکەی گولەن و هەتا ئێستا پتر لە 40 هەزار کەسیان دەست بەسەر کردووە و هەروەها بە دەیان هەزار کارمەندیان لە کارەکانیان دەرکردووە.