Accessibility links

به‌رده‌وامی سه‌رکوته‌کان له تورکیا؛ کودتای دو‌هه‌م یان دژه کودتا؟

  • شاهێد عەلەوی

کودتای شه‌وی شه‌مه‌ له‌ تورکیا و ئه‌وه‌ی دوای کودتاکه‌ ئێستا له‌ ئه‌و وڵاته‌ ده‌بینرێت به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ قه‌واره‌ی سیاسی تورکیا تووشی قه‌یرانێکی بنه‌ڕه‌تی بووه‌ که‌ به‌ باوه‌ڕی ئه‌ردۆغان و پارتی داد و گه‌شه‌ سه‌ندن به‌ مانای هه‌بوونی حکومه‌ته‌تێکی هاوته‌ریبی نایاسایی له‌ ئه‌و وڵاته‌یه‌.

حکومه‌تی تورکیا ده‌ڵێت تا له‌ ناوبردنی ئه‌و حکومه‌ته‌ هاوته‌ریبه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی له‌ گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ کودتاچی ناویان ده‌بات. هه‌ربۆیه‌ هه‌ندێک له‌ چاودێران له‌ سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ نیگه‌رانی ڕێژه‌ی زۆری خانه‌نشین کراوه‌کان و ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کانی دوای کودتاکه‌ بین، ئه‌بێت ئه‌و ڕاستییه‌ش له‌ به‌رچاوبگرین که‌ هیچ حکومه‌تێک له‌ جیهان دا ڕێگه‌ نادات حکومه‌تێکی هاوته‌ریبی نایاسایی له‌ وڵاته‌که‌یدا چالاکی هه‌بێت.

ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیادبوونی به‌رده‌وامی ئه‌وانه‌ی به‌ کودتاچی تاوانبار ده‌کرێن له‌ کۆتایی خۆیدا چ کاردانه‌وه‌یه‌کی لێده‌که‌وێته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان سه‌رکوته‌کان بکێشێته‌ ناو قه‌واره‌ی پارته‌ ئوپۆزسیۆنه‌کانه‌وه‌ ئه‌وان تا چه‌ند ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ بکه‌ن؟ چه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌رده‌وامی ئه‌و ڕه‌وشه‌ شه‌ڕێکی ناوخۆیی یان خود ناسه‌قامگیرێکی سه‌رانسه‌ری لێبکه‌وێته‌وه‌؟

له‌ به‌رنامه‌ی "هلو واشنگتن" ئه‌م حه‌وتووه‌ دا، بۆ تاو و تۆکردنی ئه‌م پرسیارانه‌ میوانداری به‌ڕێزاندوکتور نه‌هرو زاگرۆس، جێگری سه‌رۆکی زانکۆی سوران و سیاوه‌ش ئۆوه‌یسی لێکۆڵه‌ری سیاسی ده‌که‌ین.

XS
SM
MD
LG