Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا: 7543 کەس لەسەر هەوڵی کودەتاکە دەسـتگیرکراون

  • VOA News

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت 232 کەس لە میانەی کۆدەتا شکستخواردووەکە کوژراون و زیاتر لە 1500 کەسیش برینداربوون.

بن عەلی یەڵدرم ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی 145 کەسی سیڤیل و 60 پـۆلیس و 3 سەربازی حکومەت گیانیان لەدەسـتداوە و 24 کەس لە کودەتاچیـیەکانیش کوژراون.

بەڵام پـێشتر کاربەدەستانی حکومەت و لەشکری گوتیان 104 کودەتاچی کوژراون.

هەروەها یەڵدرم گوتی 1491 کەسی لایەنگری حکومەت و 50 کەسی کودەتاچیـیەکان برینداربوون.

پاشان گوتی 7543 کەسیش دەسـتگیرکراون، لەوانە 6038 ئەفسەر و سەرباز و 755 دادوەر و داواکاری گشتی و 650 کەسی سیڤیل و 100 پـۆلیس.

XS
SM
MD
LG