Accessibility links

قه‌یران له‌ کوردستانی تورکیا؛ درێژه‌ی شه‌ری سیاسی یان کۆتایی کایه‌ی سیاسه‌ت؟

  • شاهێد عەلەوی

قه‌یران له‌ کوردستانی تورکیا به‌رده‌وامه‌ و ئێستا نزیک به‌ دوو مانگه‌ هه‌ندێک له‌ باژێر و شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانی تورکیا ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ و ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزییه‌کی یه‌کجار زۆر بووه‌. هات‌وچۆ له‌ چه‌ند باژێڕ و له‌‌وانه‌ له جزیر، شڕناخ، سڵۆپی و سوڕ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ڕاگیراوه و سه‌ربازانی تورک هه‌ر که‌سێک له‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان بیبینن ده‌یده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژ.

ئه‌م شه‌ڕه‌ تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی چی ده‌بێت؟ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ چه‌نده‌ که‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ په‌ره‌ بستێنێت و ته‌واوی شاره‌کانی تورکیا بگرێته‌ خۆی؟ هۆگه‌لی بێده‌نگی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و له‌‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ چییه‌؟ بۆچی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رکوتکردنانه‌ له‌ میدیا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کاندا ئاوا که‌مه‌؟

جگه‌ له‌ ئه‌وه‌ که‌ کێ ئاگربه‌ستی نێوان پ‌ک‌ک و حکومه‌تی تورکیای شکاند، پرسیاری گرنگ ئێستا ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م شه‌ره‌ زیاتر به‌ قازانجی کام لایه‌نه‌؟ چ لایه‌نێک ده‌بێت به‌ هۆی به‌رژه‌وندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕه‌که‌ زیاتر خۆی به‌رپرسیار بزانێت ؟

ئه‌گه‌ر بتوانین بلێین پ‌ک‌ک و پارتی دێمۆکراتێکی گه‌لان دوو باڵی له‌شکری و سیاسی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازن، ئایا ئه‌و بانگه‌شه‌ ڕاسته‌ که‌ لایه‌نی له‌شکری ده‌سه‌ڵاتی زیاتره‌ولایه‌نی سیاسی خراوه‌ته‌ پراوێزه‌وه‌ و به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌م قه‌یرانه‌ له‌ لایه‌نی کورده‌کانه‌وه‌ پ‌‌ک‌ک که‌یه؟

له‌ پڕۆگرامی "هه‌لۆ واشنگتن"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ به‌ ئه‌م پرسیارانه‌ میوانداری به‌ڕێزان: حه‌سه‌ن کایا، نووسه‌ری کورد دانیشتووی ئانکارا، و ئیبراهیم جهانگیری، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتوی تورنتۆمان، کردووه‌.‌

XS
SM
MD
LG