Accessibility links

تورکیا دەڵێت ئامادەیە یارمەتی بدات لە نەهێشتنی گرژیـیەکانی نێوان ئێران و سعودیـیە

  • VOA News

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی ئامادەیە یارمەتی بدات لە کۆتایی‌هێنان بە گرژیـیەکانی نێوان ئێران و عەرەبسـتانی سعودیـیە، ئەوەی دروستبوون لە ئاکامی ئیعدامکردنی نمر ئەلنمر کەسایەتی شیعە لە سعودیـیە و پاشان بەهۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی سعودیـیە لە تاران هێندەی دیکە دۆخەکە ئاڵۆزتربوو.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەی ساڵانەی باڵیۆزان لە ئەنکەرە ئەمەی ڕاگەیاند و هەروەها باسی لە هێزی وڵاتەکەی لە باکوری عێراق کرد و گوتی هێزەکە پاش ئەوە ڕەوانەی ناوچەکە کرا کە بارودۆخی ئاسایشی باشیک تێـکچوو.

لە بەشێـکی دیکەی قسەکانی نیگەرانی وڵاتەکەی دەربڕی لە بەرامبەر ئەو پەیامانەی دژی ئیسلام دراون لە لایەن دۆناڵد ترەمپی کۆماری، ئەوەی خوازیارە ببێتە کاندیدی پارتەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سـاڵی 2016 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

سەبارەت بە پەیوەندیـیەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل، چاوش‌ئۆغڵو مەخابنی خۆی دەربڕی و گوتی هەتا ئێسـتا ئیسرائیل قایل نەبووە داوای تورکیا پەسەندبکات بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو 10 تورکەی لە ساڵی 2010 بە کەشتیـیەک هەوڵی شکاندنی گەمارۆی سەر غەززەیان دا. گوتیشی هیچ هیوایەک نیـیە بەم زووانە پەیوەندیـیەکانی نێوانیان ئاسایی ببێتەوە.

XS
SM
MD
LG