Accessibility links

شەڕڤان دەرویش: داعش لە هەر کوێـیەک هەبێت ئێمە شەڕی دەکەین و کەس ناتوانێت ڕێگەمان لێبگرێت


گوتەبێژی ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی بورکان ئەلفورات دەڵێت حکومەتی تورکیا دەیەوێت شەڕێـک لە دژی هاوپەیمانێتی هێزەکانی دیموکراتی سوریا هەڵبگیرسێنێت، ئەمەش پاش ئەوەی لەشکری تورکیا تەقەی لە هێزەکانی یەپەگە کردبوو.

شەڕڤان دەرویش لە لێـدوانێـکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریگا گوتیشی پاش ئەوەی ئەو هاوپەیمانێتیـیە پـێکهێنرا، هەموو لایەکی دژی داعش پـێی خۆشحاڵبوون، تەنها حکومەتی تورکیا نەبێت کە خوازیارە سوریا بکەوێتە دەسـتی ڕادیکاڵەکانەوە.

پاشان گوتی لەشکری تورکیا بە دۆشکە و پـی‌کەی‌سی تەقەی لە هێزەکانی یەپەگە کردووە کە لە گوندی مۆمانی نزیک کۆبانین . هاوکات ئەو ئیدیعایانەی میدیاکانی تورکیای ڕەتکردەوە کە دەڵێن فڕۆکەی تورکی هێرشی کردبێتە سەر یەپەگە لەو دەمەی هەوڵیان دابوو لە ڕووباری فورات بەرەو جەرابلوس بپەڕێنەوە.

شەڕڤان دەرویش هەروەها ڕەتی کردەوە هێرشیان بۆ سەر جەرابلوس کردبێت و گوتی ئەگەر بیانەوێت جەرابلوس لە دەسـتی داعش ڕزگاربکەن، ئەوا هەموو جیهانی لێ ئاگاداردەکەنەوە و کەسیش ناتوانێت ڕێگەیان لێبگرێت. جەختی لەوە کردەوە کە داعش لە هەر کوێـیەک هەبێت ئەوا ئەوان ئامادەن بچن شەڕی بکەن.

لە بەشێـکی دیکەی لێدوانەکەی، گوتی تورکیا هەوڵ دەدات سەرنجی جیهان لەسەر کێشە و ئاڵۆزیـیەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی لابدات لەم کاتەی وا هەڵبژاردن بەڕێوەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:58 0:00

XS
SM
MD
LG