Accessibility links

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە وردی هێرشی پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا بۆ سەر خۆپـیشاندەران شیدەکاتەوە


ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەمڕۆ هەینی ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا زۆر بە وردی هێرشی پاسەوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و هێزی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ سەر خۆپـیشاندەرانی ئاشتیخواز لە واشنتنی پایتەخت شیدەکاتەوە.

ڕاپـۆرتەکە وێنەی 24 کەسی بڵاوکردووەتەوە کە دەسـتیان لە هێرشەکەدا هەبوو و دەڵێت بەپـێی ڤیدیۆکان پـێدەچێت لە لایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە فەرمانیان وەرگرتبێت.

نیویۆرک تایمز بۆ پـشتڕاستکردنەوەی زانیاری نێو ڕاپـۆرتەکەی سوودی لە ڤیدیۆکانی دەنگی ئەمەریکا وەرگرتووە کە لە دوو کامێرای جیاواز و گۆشەی جیادا گیرابوون. یەک لە کامێراکان لە نزیک شوێنی هێرشەکە بوو و نیشانی دەدا چۆن پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیا لە خۆپـیشاندەرانیان دەدا و ئەوی دیکەیان لە پشت ئۆتۆمبیلەکەی سەرۆکی تورکیادا بوو.

XS
SM
MD
LG