Accessibility links

پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا لە واشنتن لە خۆپـیشاندەران دەدەن


پـۆلیسی واشنتنی پایتەخت 2 کەسی دەسـتگیرکرد پاش ئەوەی توندوتیژی لە بەردەم شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی تورکیا ڕووی دا و لە ئاکامدا 9 کەس برینداربوون.

پاش نیوەڕۆی سێشەممە دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە کۆشـکی سپی لێبووەوە، بەرەو شوێنی حەوانەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە واشنتن چوو و لەوێ خۆپـشاندەرانی دژ بە سەرۆکی تورکیا لە بەرامبەر شوێنەکە گردبوونەوە و کەوتنە بەرزکردنەوەی دروشم و هوتاف کێشان لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.

هەرچەندە ژمارەیەکی زۆری پـۆلیس لە ناوچەکە بوون، بەڵام نەتوانرا ڕێگری لە پـێکدادانەکە بگیرێت.

بەپـێی ڤیدیۆکانی دەنگی ئەمەریکا نیشان دەدرێت سەرەتا پاسەوانەکانی سەرۆکی تورکیا کە بە جلی قاتەوە بوون لەگەڵ هێزی تایبەتی تورکی کە جلی ڕەنگ خاکیان لە بەردابوو، پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن و هێزەکانی پـۆلیس هەوڵ دەدەن ڕێگریان لێبکەن.

لە ئاکامی پـێکدادانەکە 9 کەس برینداربوون، لەوانە سیانیان برینەکانیان قورسە. پـۆلیس 2 کەسی دەسـتگیرکرد کە یەکێکیان کوردە و ئەوی دیکەیان تورکە. بەڵام پاسەوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هێزە تایبەتەکەی تورکیا بەو پـێـیەی پارێزبەندی دیپـلۆماتیـیان هەیە کەسیان دەسـتگیرنەکران.

خۆپـیشاندەران کە بەشی زۆریان کورد بوون بەڵام ئەرمەن و تورک و ئەمەریکاییشیان لەگەڵدا بوو. لە دروشمەکانیان سەرۆکی تورکیایان بە پـێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تاوانبارکرد و دەستخۆشیان لە سەرۆک ترامپ دەکرد بۆ بڕیاری پـڕچەککردنی یەپەگە.

پـێشتر لە بەردەم کۆشکی سپی بۆ هەمان مەبەست گردبوونەوە و لەوێش دۆخەکە لە پـێکدادان نزیکبوویەوە، بەڵام هێزەکانی پـۆلیس کەوتنە نێوانیان و ڕێگەیان نەدا.

ڤیدیۆی پـێکدادانەکە

پەلاماری پاسەوانانی سەرۆکی تورکیا بۆ سەر خۆپیشاندەران لە واشنتن
please wait

No media source currently available

0:00 0:01:23 0:00

XS
SM
MD
LG