سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی لە مانگی پێنج دا ڕووبەڕوو قسە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیە نوێکەی ئەمەریکادا دەکات سوریا و فەتحوڵڵا گولەنیش بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانی نێوانیان دەبن.
شایەنی باسە گولەن ئەو پیاوە تورکییەیە کە لە ئەمەریکا دەژی و لەلایەن تورکیاوە داواکراوە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی ساڵی پیشووی تورکیا و سەرکەوتوو نەبوو.
لەماوەی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی سی ئێن ئێنی تورکدا ئەردۆغان وتی گفتوگۆکان لەگەڵ واشنتندا بەردەوامە سەبارەت بە گولەن .
ئەردۆغان وتی ئەرکی دەرکردنی داعش لە شاری ڕەققە و چارەنووسی شاری مەنبەج گفتوگۆی هەرێمیی زۆر گرنگن کە دەبێت باس بکرێن و وتیشی تورکیا پێی ناخۆش بووە وڵاتە یەکگرتووەکان و ڕوسیا ئامادەبوون لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەلی کوردیدا کار بکەن.
هەروەها وتی قەدەغەکردنی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان لەلایەن ئەمەریکا و بەریتانیاوە لە گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیاوە بۆ ئەو وڵاتانە زیانێکی زۆری گەیاندووە بە متمانەی نێوانیان و وتی هێوادارە بەمزووانە ئەو هەڵەیە چاک بکرێتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز