Accessibility links

جۆ بایدن: دەبێت هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە بۆ ئەوبەری ڕووباری فورات بکشێنەوە


جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دیوی مەنبجی ڕووباری فوراتەوە بکشێنەوە، ئەگەر نا ئەوا پشـتیوانی ئەمەریکا لەدەسـتدەدەن.

جۆ بایدن ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنکەرە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ بن عەلی یەڵدرم سەرۆک وەزیری تورکیا گوتی لە ڕزگارکردنی مەنبج بە هێزەکانی سوریای دیموکرات - یەپەگەیان گوتووە لە پاش تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنی مەنبج دەبێت بۆ ئەوبەری ڕووباری فورات بکشێنەوە، ئەگەر نا ئەوا ئەمەریکا چیتر پاڵپشـتیـیان ناکات.

پاشان پشـتیوانی تەواوی ئەمەریکای بۆ تورکیا ڕاگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی جەرابلوسدا.

یەڵدرم لای خۆیەوە داوای لە ئەمەریکا کرد بە هەڵوێستەکانی بەرامبەر بە پەیەدە و یەپەگە بچێتەوە.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەویش گوتی دەبێت هێزەکانی یەپەگە لە دیوی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات بکشێنەوە.

هۆشداری جۆ بایدن بۆ یەپەگە
please wait

No media source currently available

0:00 0:00:54 0:00

XS
SM
MD
LG