Accessibility links

مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەفتاری ئانکارا بەرامبەر بە ئاوارەکانی کورد نیگەرانە


ئیستانبوڵ _ ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە بریتانیا سێ شەمە ڕاپۆرتی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە دەسەڵاتدارانی تورکیا دەکات ڕیز لە مافی نیو ملیۆن گەڕاوە بگرێت کە بە هۆێ شەڕی نیوان حکومەتی تورکیا بۆ سەر ڕێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان ئاوارە بوون.

ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە لە ژێر سەردێڕی "ئاوارەبووان و دەرکراوان،" تیشک دەخاتە سەر شاری دیاربەکر. ئەو بە تایبەتی ئاماژە بە ناوچەی سوور دەکات، کە بە هۆی چەندین مانگ شەری نێوان پ ک ک و هێزەکانی ئاسایشی تورکیا کاول بووە.

ئاندروو گاڕدنر، نووسەری ڕاپۆرتەکە و لێکۆڵەری تورکیا بۆ ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی گوتی، "خەڵک بە بێ کەمترین ئاگادارکردنەوە لە ماڵەکانیان دەرکران. ئێستا گەلێک لە ئەوان لە دۆخی نالەباردا دەژین. منداڵەکانیان لە هەل و مەرجی تایبەت دا لە خوێندن بێ بەش کراون. بەڵام بۆ ئەوان لە هەمووی گرنگتر، زۆر نیگەران ئەوەن کە لە توانایان دانیە بگەڕێنەوە نێو کومەڵ، بگەڕێنەوە دراوسێکانیان و بگەڕێنەوە سەر ماڵیان.

دیاربەکر
دیاربەکر

ڕاپۆرتەکە ئیدعا دەکات ٢٤،٠٠٠ کەس لە ناوچەی سور ناچاریان کردوون ماڵەکانیان جێ بهێڵن، و ٢،٠٠٠ خانووبەر لە ماوە و لە دوای شەڕەکە دا خاپوور کراون. ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی ئیدعا دەکات کە لە ژێر یاسای نێونەتەوەیی دا، ئانکارا ئەرکێتی ڕیگا گەڕانەوە بە خەڵک بدات. ئانکارا پێدادەگریت کە مافی گەڕانەوە ڕێزی لێدەگیرێت.

بیلال ئۆزکان، شارەداری دەست نیشانکراوی ناوچەی سوور، لە وتووێژێکی مانگی ئوکتۆبردا گوتی، "ئەرکی ئێمە چاکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی سەرەتایین و بۆ ئەو خەڵکەی دابین بکەنەوە. ئۆزکان جیگای ئەو شارەدارە هەڵبژیردراوەی گرتوە کە دوای ئەوەی تاوانی پشتیوانی لە تێرۆرسمی خرایە سەر لە سەر پۆستەکەیان لابرد.

بەڵێنی دانی حکومەتی تورکیا لە ژیر پرسیاردایە

ڕاپۆرتی ئەمنستی گوتی کە زیاتر لە ٦٠ لە سەدی ناوچەی سوور بە هۆی یاسای تەنگەتاوی لە لایەن حکومەت دەستی بە سەر داگیراوە. ڕاپۆرتەکە ئیدعا دەکات گەلێن ناوچە لە سوور هەروا لە ژێر یاسای قەدەخەکردنی هات و چۆ دان و ناهێڵن دانیشتوانی بگەڕێنەوە، ئەگەرچی شەڕ بە کۆتایی هاتووە.

گاردنڕ لە ڕێکخراوی ئەمنستی دەڵیت بەڵگەیەکی کەم لە دەستدایە کە حکومەت ئامادە بێت ڕێز لە بەڵێنییەکانی بگرێت.

دیاربەکر
دیاربەکر

ئەو گوتی، " ئەمە بابەتێکی جێگای سەرنجە کە هیچ کام لە ئەو بنەماڵانەی ئێمە قسەمان لە گەڵ کردن هێچ جۆرە زانیارییەکیان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بۆ دابین نەکراوە کە لە بەرامبە ماڵەکانیان چ قەرەبوونەوەیەکیان بۆ دەکەن. بە ئاشکرا وێناچێت کە ئەو بنەماڵانە ڕیگایان پێ بدرێت بگەڕێنەوە."

ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی گرنگی مێژوویی ناوچەی سور دەخاتە ڕوو، کە لە لایەن ڕێکخراوی یونیسکۆوە وەک شوێنێکی جیهانی ناسراوە. ڕاپۆرتەکە باسی سرۆشتی تایبەتی ئەو کۆمەڵە خەڵکە دەکات کە پەیوەندێکی دۆستانەیان لە گەڵ یەک هەیە و لە خەمی یەکتر و هانای یەکترەوە دێن، کە هەڵبەت زۆربەیان بنەماڵەی هەژار و دەست کورتن.

بەشێکی بەرچاو لە ئەو بنەماڵانە ئەوە بۆ دووهەمین جار لە دەستدانی ماڵەکانیان بە چاو دەبینن.

گاڕدنر گوتی، گەلێکی ئەو خەڵکە کە خۆم قسەم لە گەڵ کردن و زۆر شێلگیرن کە بگەڕێنەوە سوور ئەو خەڵکەن کە پێشتر لە گوندەکانیان ئاوارە بوونە، لە دەمێکدا کە کردارەکانی دژی تێرۆرسم لە لایەن حکومەت بۆ سەر پ ک ک لە ماوەی دەیەی ساڵەکانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ دا بەڕیوەچوون.

داخستنی رێکخراوەکانی ناحکومەتی و دۆخی سەختی زستان

ئەمنستی ئاگایی دەدات کە هێندێک یارمەتی حکومەت بۆ کرێی خانوو و هۆتێلان بۆ بنەماڵەکانی ئاوارە دابین کراوە. بەڵام هیچ پیشتوانییەک بۆ گەلێک لە ئەو کەسانە نیە کە کاریان لە کیس داوە. گرفتاری هەزاران کەس بە هۆی داخستنی گەلێک لە ڕێکخراوەکانی ناحکومەتی کە یارمەتی بە خەڵکی ئاوارە دەکەن، لە ژیر دۆخی یاسای تەنگەتاوی دۆخەکەی نالەبارتر کردووە.

گاردنر گوتی: "دۆخی ئەو خەڵکە بە هۆی داخستنی ڕێکخراوەکانی حکومەتی بە ئاشکرا زۆر خراپتر بووە. ئیستا حکومەت دەستی بە سەر ماڵەکان ، خواردەمەنی و پوڵ داگرتووە کە دەبوایە بۆ خەڵکی ئاوارە و خەڵکی هەژار لە دیاربەکر دابین بکرێت."

لە دەمێکدا زستان لە ئەو هەریمەدا نزیکە، نیگەرانی سەبارەت بە دۆخی نالەباری خەڵک هەروا زیاتر دەبێت.

گاردنر گوتی: "ئەمە پرسیارێکی بە ڕاستی جیدییە. چی بە سەر ئەو خەڵکە دیت کە لە ژیانێکی ئەوپەری خراپ دا دەژین و پشتیان بە گەیشتنی خۆاردەمەنی بەستوە کە بۆیان بێنن؟ نزیکەی ٣٢،٠٠٠ کەس تەنیا لە شاری دیاربەکر چاوەڕوانی ئەو پشتیوانیەن. ئەو خەڵکە لە دۆخی زۆر سەخت دا خەریکن لە گەڵ ژیان بەربەرەکانی دەکەن، و بێگومان ئێستادۆخێکی سەختی زستانی دان."

بەفری قورس و سەهۆڵبەندان بەشێکی زۆری هەریمی کوردستانی گرتۆتەوە.

ڕاپۆرتی ئەمنستی ئیدعا دەکات گەلێک شار و شارۆچکە لە هەریمەکەدا تووشی هەمان چارەنووسی ناوچەی سوور بوونە، بە بوونی نیو ملیۆن کەسی ئاوارەی شەر کە هەموویان چارەنووسێکی نادیاریان لە پێشە، نازانن داخوا ماڵەکانیان وەک خۆی ساغ ماون، یان داخوا قەت ڕێگا بە ئەوان دەدرێت بگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.

ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن پەیامنیری دەنگی ئەمەریکا، دۆریان جۆنز نوسراوە.

XS
SM
MD
LG