Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت ئەرکە سەربازییەکانی تورکیا لە سوریا کۆتایی هات


سەرۆک وەزیری تورکیا بن علی یەڵدرم وتی وڵاتەکەی کۆتایی هێناوە بە ئەرکی سەربازی " قەڵغانی فوڕات " کە لە مانگی هەشتی ساڵی پێشوودا لە سوریا دەستی پێکرد.

وە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئێن تی ڤی یەڵدرم وتی ئەرکە سەربازییەکە سەرکەوتوو بووە و وتیشی ئەرکی سەربازی تر ئەنجام دەدرێن بەڵام بە ناوی جیاوازتر.

شایەنی باسە ساڵێک زیاتر لەمەوپێش تورکیا دەستی کرد بە ئەرکە سەربازییەکانی لە باکووری سوریا دوور لە سنوورەکانی خۆی بۆ دەرکردنی چەکدارانی داعش.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG