Accessibility links

سەرۆک وەزیری تورکیا: ئەگەر پـێویست بکات هێزی لەشکری بۆ ناو سوریا ڕەوانە دەکەین


سەرۆک وەزیری تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هێزی زەمینی بۆ ناو سوریا ڕەوانە دەکات، ئەگەر هاتوو پـێویست بەو کارە بکات، وە ئەنکەرە ئامادەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی هەموو ڕێوشوێنێـکی پـێویست بگرێتەبەر چ لە ناوەوە یان لە دەرەوەی تورکیا.

ئەحمەد داوود ئۆغڵو لە چاوپـێـکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرەی قەتەر ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە شەڕی دژی داعش و ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکان ڕێگە بەو جۆرە کارانە دەدات. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گوتی تورکیا پـێی باشە کۆدەنگیـیەکی نێودەوڵەتی هەبێت بۆ ئەم کارە.

سەرۆک وەزیری تورکیا جەختی لەوەش کرد کە وڵاتەکەی لە پـێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە شەڕی داعش دەکەن و گوتی تورکیا پاڵپشـتی ئۆپـۆزسیۆنی میانڕەوی تورکیا دەکات کە شەڕی داعش دەکەن. باسی لەوەش کرد کە هێزەکانی وڵاتەکەی بەردەوام دەبن لە لێدانی شوێنەکانی داعش لە ناو سوریا هەتا ئەو کاتەی بەردەوام دەبن لە هەڵدانی ڕۆکێت بۆ سەر ناوچەی کیلیسی تورکیا.

XS
SM
MD
LG