Accessibility links

چالاکوانان: بە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا 9 چەکداری داعش کوژراون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بە لایەنی کەم 9 چەکداری داعش کوژراون و 12 ی دیکەیان برینداربوون.

کۆمەڵەکە کە بنکەکەی لە بەریتانیایە و پەیوەندی بە تۆڕێـکی گەورەی چالاکوانان لە ناو سوریا هەیە، دەڵێت هێرشە ئاسمانیـیەکانی تورکیا بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی کراونەتە سەر چەند شوێنێـکی داعش لە ڕۆژئاوای جەرابلوس و ڕۆژهەڵاتی ناوچەی ئەلڕاعی.

لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە بۆردومانێـکیاندا بۆ پشـتیوانیکردن لە هێزەکانی یەپەگە لە گوندی ئەلمەلحەی ناوچەی سڕین 5 چەکداری داعشیان کوشتووە.

ئەگەربێت و هەروا بەردەوام بێت بە هەموو وڵاتان و هێزەکانی ناوچەکە لە داعش بدرێت، ئەوا ئەم ڕێـکخراوە کەوا بۆ زیاتر لە سـاڵێـکە ناوچەیەکی فراوانی لە خاکی سوریا و عێراق داگیرکردووە، توانای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی نامێنێت.

XS
SM
MD
LG