به گوێره‌ی ئاژانسی په‌یامنێڕی ئاسۆشێتێدپرێس، میدیای ناوخۆ و چالاکوانان بڵاویانکردۆته‌وه که ئه‌مرۆ هێزی سه‌ربازی تورکیا کاروانێک ئۆتۆمۆبێل و زریپۆشی سه‌ربازیی بۆ بنکه‌یه‌کی نزیک له سنوری سوریا گواستۆته‌وه له‌کاتیکدا تورکیا له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی کوردی سوریا که وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانیان ده‌کات شه‌ڕ و پێکدادانی هه‌یه.
گرته ڤیدیۆکان نیشان ده‌ده‌ن هه‌ینی شه‌و کاروانێکی زۆری ئۆتۆمۆبێلی گه‌وره‌ی زریپۆش بۆ ناوچه‌که ده‌گوێزنه‌وه. ئاژانسی (ئیهلاس) ڕایگه‌یاند کاروانه‌که له (کلس) له ڕۆژئاوای تورکیاوه به‌ره‌و باشوری ڕۆژهه‌ڵات ناوچه‌ی (سانلی ئۆرفا) چووه. هه‌روه‌ها ئاژانسه‌که گوتی ئه‌م گوازستنهوهیه دوای ئه‌وه‌دێت که به‌رپرسانی تورک ڕایانگه‌یاند قۆناغی ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی تورکیا له‌و دیوی سنوری سوریا کۆتایی هات وئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌و هێزه له‌وانه‌یه دژ به چه‌کدارانی کوردی سوریا به‌کاربێت.