Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات شەڕی نێوانیان ڕادەگرن

  • VOA News

کاربەدەسـتێـکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت تورکیا و هێزە کوردیـیەکانی سوریا ئەمڕۆ سێشەممە بە ڕێـکەوتنێـک گەیشتوون بۆ ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان.

کۆلۆنێل جۆن تۆماس گوتەبێژی ناوەندی فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا گوتی لە چەند کاژمێری ڕابردوو هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڵێنیان پێ داون شەڕی نێوانیان ڕابگرن و سەنگی بخەنە سەر شەڕی داعش.

بەڵام گوتیشی ڕێکەوتنێـکی زۆر جێگیر نابێت بە لایەنی کەم لە ماوەی چەند ڕۆژێـکدا، هیوای خواست ئاگربەستەکە بەردەوامبێت.

پاشان کۆلۆنێل تۆماس گوتی تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بەشێـکی زۆریان یەپەگەن هێڵی پەیوەندیـیان لەگەڵ ئەمەریکا کردووەتەوە و هەروەها لە نێوان خۆشیاندا بە ئامانجی دانانی سنوورێـک بۆ شەڕەکان.

بەپـێی کاربەدەسـتانی ئەمەریکا وڵاتەکەیان هەوڵێـکی زۆر دەدات بۆ ڕێگەگرتن لەم شەڕەی نێوان تورکیا و هێزە کوردیـیەکان لە سوریا.

لە لایەکی دیکە سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دەنگی ئەمەریکای پشـتڕاستکردەوە بە ناوبژیوانی ئەمەریکا بە ئاگربەستێـک گەیشتوون لەگەڵ تورکیا.

XS
SM
MD
LG