سوریا ڕایگه‌یاند که‌وا زیاتر له 900 زیندانیکراوی ئازادکردووه، هاوکات چالاکوانان ده‌ڵێن پـێـکدادانی نوێ له پارێزگای ده‌رعا هه‌ڵگیرسـاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حکومه‌تی سوریا گوتی 912 که‌سی ئازادکردووه له‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌دا کردبوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ن وه‌ک حکومه‌ت ده‌ڵێت که ده‌سـتیان له‌و کوشـتنانه‌دا نه‌بووه که له ئاکامی ڕاپه‌ڕینی ئۆپـۆزسیۆن و سه‌رکوتکردنی ده‌وڵه‌ته‌وه که‌وتوونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی سانای ده‌وڵه‌تی سوریا ده‌ڵێت زیاتر له 1700 زیندانیکراوی دیکه پـێشـتر هه‌ر له مانگه‌دا ئازادکراون.
له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا ده‌ڵێت هێزه‌کانی سوریا به ماشێـنی زرێپـۆشه‌وه خۆیان به ناو گوندێـکی پارێزگای ده‌رعادا کردووه. ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌گه‌ڵ که‌سـانێـک به شه‌ڕ هاتوون که گومان ده‌کرێت له‌وانه بن له له‌شـکر هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
حکومه‌تی سوریا له‌سه‌ر سه‌رکوتکردنی نیارانی خۆی دووچاری گوشـاری زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته‌وه.
تورکیا ده‌ڵێت سه‌روه‌ت و سـامانی ڕێبه‌رانی سوریا له وڵاته‌که‌ی سـڕده‌کات و هه‌روه‌ها ڕێ‌وشـوێنی دیکه‌ش ده‌گرێته‌به‌ر به مه‌به‌سـتی گوشـار خستنه سه‌ریان تاوه‌کو سه‌رکوتکردن ڕابگرن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سـزاکانی ڕاگه‌یاند. سـزاکان کۆمه‌ڵێـک ڕێوشوێن له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه بڕینی په‌یوه‌ندیـیه‌کان له‌گه‌ڵ بانکی ناوه‌ندی سوریا، ڕێگرتن له ڕه‌وانه‌کردنی چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته و هه‌ڵپه‌ساردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هاریکاری سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵات.