تورکیا ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا ڕاگرتووه و بیر له‌وه ده‌کاته‌وه سـزا به‌سه‌ر حکومه‌تی ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پـێنێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رکوتی خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌ت ده‌کات.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به ڕۆژنامه‌وانی تورکی له نیویۆرک گوت ئه‌و نه‌یده‌ویست شـته‌کان له نێوان تورکیا و سوریا بگاته ئه‌و خاڵه، به‌ڵام حکومه‌تی سوریا تورکیای ناچارکرد ئه‌و بڕیاره بدات.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان شه‌وی سێشه‌ممه ئه‌مانه‌ی گوت پاش ئه‌وه‌ی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی گۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما کۆبووه‌وه.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان گوتی کاربه‌ده‌سـتان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پـێـکه‌وه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی کارده‌که‌ن تاوه‌کو بڕیار بدرێت تورکیا چ سـزایه‌ک به‌سه‌ر سوریادا بسه‌پـێنێت.
کۆشـکی سـپی گوتی به‌ڕێزان ئۆباما و ئه‌ردۆگان له کۆبوونه‌وه‌که‌یاندا ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر ڕاوێژکردنی یه‌کتر بۆ شیانی هه‌نگاوی نوێ له دژی سوریا، له‌وانه گوشـاری سیاسی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی دیکه که ڕه‌نگه سـزاش بگرێته‌وه.
تورکیا که هاوسنووری سوریایه، په‌یوه‌ندیـیه‌کی بازرگانی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیانه‌دا ڕێبه‌رانی تورک زیاتر له‌سه‌ر توندوتیژیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا له دژی خۆپـیشـانده‌ران قه‌سه‌یان کردووه.