سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی کرده سه‌ر سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و گوتی سه‌رده‌می دکتاتۆره‌کان به‌سه‌رچوو.
به‌ڕێز ئه‌ردۆگان له میانه‌ی گه‌شه‌ته‌که‌یدا بۆ چه‌ند وڵاتێـکی باکوری ئه‌فریکا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا بۆ جه‌ماوه‌رێـک قسه‌ی کرد که له به‌رده‌میدا گردبووبوونه‌وه و گوتی ئێوه نمونه‌یه‌کن که چۆن کۆتایی‌تان به حوکمڕانیـیه 40 سـاڵه‌که‌ی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی هێنا.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا چه‌ندین جار ڕه‌خنه‌ی له به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د گرتووه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رکوتکردنه خوێناویانه‌ی له سه‌رانسه‌ری سوریا پـیاده‌ی ده‌کات که هه‌تا ئێسـتا بوونه‌ته مایه‌ی کوژرانی به لای که‌م 2 هه‌زار که‌س. به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ڕۆژی سێشه‌ممه له قاهیره گوتی ئه‌و چیتر باوه‌ڕی به ئه‌سه‌د نه‌ماوه که هیچی بۆ خه‌ڵـکی سوریا نه‌کردووه.