ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گوتی نابێت وه‌ها سه‌یری توندوتیژیـیه‌کانی ناو سوریا بکرێت که شه‌ڕێـکی ئاینزایی یان نه‌ژادیـیه. ده‌شڵێت ئه‌وانه‌ی وه‌ها ده‌که‌ن، ئه‌وا ڕه‌نگه ببنه مایه‌ی هه‌ڵگیرسـاندنی ئاگرێـک که سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که بگرێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا له میانه‌ی لێـدوانه‌که‌یدا ئاماژه به پـێـکدادانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لوبنان کرد، ئه‌وانه‌ی له نێوان عه‌له‌ویـیه لایه‌نگره‌کانی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و سووننه‌کاندا له شـاری ته‌رابلوس ڕوویدا و بوونه مایه‌ی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی زیاتر له 70 که‌س. گوتی ئه‌م په‌یامێـکی به‌هێزه بۆ ناوچه‌که و جیهان.
تورکیا نیگه‌رانه له‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵـکی سوریا له دژی حوکمڕانی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د به‌ره‌و شه‌ڕێـکی ناوخۆی نێوان پـێـکهاته‌کانی ئه‌و وڵاته بگۆڕێت.