Accessibility links

ئۆغڵو: ئەو کەسەی گومان دەکرێت تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی سروجی ئەنجامدابێت ناسراوەتەوە


حکومەتی تورکیا دەڵێت توانیویەتی ئەو کەسە بناسێتەوە کە گومان دەکرێت هێرشە خۆکوژیـیەکەی ڕۆژی دووشەممەی سروجی ئەنجام دابێت کە تیایدا 32 کەس گیانیان لەدەسـتدا و نزیکەی 100 کەسیش برینداربوون.

ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیری تورکیا ڕۆژی سێشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی دەزگا پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەکەن تاوەکو بزانن ئایا ئەو گومانبارە پەیوەندی بە هیچ گروپێـک لە دەرەوە یان لە ناوەوەی وڵاتدا هەیە یان نا.

پاشان گوتی ئەگەرێـکی زۆر هەیە خۆکوژەکە پەیوەندی بە داعشەوە هەبێت.

جێی ئاماژە ڕۆژی دووشەممە لەو دەمەی نزیکەی 300 گەنجی چالاکوان لە پاخچەی ناوەندی هونەر و ڕۆشنبیری ئامارا لە شارۆچکەی پـرسوس (سروج) گردبووبوونەوە و دروشمی " پـێـکەوە بەرگریمان لێکردێت و پـێـکەوە ئاوەدانت دەکەینەوە" یان بۆ کۆبانی دەگوتەوە تەقینەوە خۆکوژیـیەکەیان لە دژ ئەنجامدرا.

کۆشـکی سپـی بە توندی هێرشەکەی شەرمەزارکرد. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نە داعش و هیچ گروپێـکی دیکە بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

هێشـتا زانیاری تەواو لەسەر خۆکوژەکە ئاشکرا نەبووە، هەندێـک دەڵێن ژن بووە و هەندێـکیش دەڵێن پـیاو بووە و جلوبەرگی ژنی پـۆشیبوو.

ڕۆژنامەی حوڕیەت دەڵێت دەزگای زانیاری تورکیا پـێشـتر ئاگاداری بە حکومەت دابوو 7 کەسی سەر بە داعش هاتوونەتە ناو تورکیاوە بە مەبەستی ئەنجامدانی هێرش، لە نێویاندا 3 ژن هەن.

XS
SM
MD
LG