Accessibility links

سه‌ربازانی له‌شـکری تورکیا به‌ هه‌ڵه‌ 2 گوندنشین له‌ باشوری وڵاته‌که‌یاندا ده‌کوژن


سه‌ربازانی له‌شـکری تورکیا به‌ هه‌ڵه‌ 2 گوندنشین له‌ باشوری وڵاته‌که‌یاندا ده‌کوژن
سه‌ربازانی له‌شـکری تورکیا به‌ هه‌ڵه‌ 2 گوندنشین له‌ باشوری وڵاته‌که‌یاندا ده‌کوژن

ئاژانسی ئه‌ناتۆلیای تورکیا ده‌ڵێت سه‌ربازانی له‌شـکری وڵاته‌که‌یان له‌ نزیک سـنووری سـوریا به‌ هه‌ڵه‌ ته‌قه‌یان له‌ سێ گوندنشین کردووه‌ که‌ وایان زانیبوو په‌که‌که‌ن، له‌ ئه‌نجامدا دووانیان کوژراون و ئه‌وی دیکه‌یان برینداربووه‌.

ئاژانسه‌که‌ ده‌ڵێت ڕووداوه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی خه‌تێ بووه‌ کاتێـک ئه‌و گوندنشینانه‌ خه‌ریکی لێـکردنه‌وه‌ی گژ و گیا بوون و سه‌ربازه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ دوای ئه‌ندامانی په‌که‌که‌دا گه‌ڕاون.

جێی ئاماژه‌ پـێـکردنه‌ تورکیا له‌م دوایـیانه‌دا پاسه‌وانێتی له‌و ناوچه‌یه‌ زیادکردووه‌ پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک هێرشی کوشـنده‌ له‌ لایه‌ن چه‌کدارانی په‌که‌که‌وه‌ ئه‌نجام دران.

XS
SM
MD
LG