Accessibility links

ئەردۆگان و پوتن پاڵپشتی لە لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکەی سوریا دەکەن


سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی تورکیا وتیان ڕەجەب تەیب ئەردۆگانو هاوتا ڕوسییەکەی سەرۆک ڤلادیمێر پوتن ڕێکەوتن لەسەر پاڵپشتیکردن لە لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی بۆ هێرشە کیمیاییەکەی سەر سوریا.

سەرچاوەکان باسیان لەوەش کرد ئەردۆگان لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پوتن دووپاتیکردۆتەوە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانێکە دژی مرۆڤایەتی.

شایەنی باسە هێرشە کیمیاییەکەی ناوچەی خان شەیخونی پارێزگای ئیدلب بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس کە ئەوەش بووە هۆی ئەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە بە هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی سوریا و زۆربەی ولاتان بەرپرسیارێتی هێرشە کیمیاییەکەیان خستە ئەستۆی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG