یه‌کێتی ئه‌وروپا داوا له تورکیا ده‌کات ئه‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت نیشـان بدات کاتێـک ئه‌و چاکسـازیـیانه‌ی نێو ده‌سـتور جێبه‌جێ ده‌کات که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له لایه‌ن خه‌ڵـکی تورکیاوه په‌سه‌ندکران.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م گۆڕانانه وه‌ها له‌و ده‌سـتوره 30 سـاڵ کۆنه‌ی تورکیا بکات زیاتر له پـێوانه و بنه‌ما یاسایـیه‌کانی ئه‌وروپاوه نزیـک‌بێـت.
ستیفان فویلێ کۆمسیاری فراوانکردنی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی ده‌نگدانه‌که به‌رده‌وامی وابه‌سـته‌یی هاوڵاتیانی تورکیای ده‌رخست بۆ ئه‌و چاکسـازیـیانه‌ی ئازادی و مافه‌کانیان باشـتر ده‌کات.
به‌ڕێز ستیفان گوتیشی تورکیا پـێویستی به‌وه‌یه یاساکان بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و چاکسـازیـیانه دابنێت، وه یه‌کێتی ئه‌وروپا زۆر له نزیکه‌وه به‌دواداچوونی خۆی ده‌کات. هه‌روه‌ها داوای له تورکیا کرد به زووترین کات ده‌سـتورێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که بنوسێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕیفراندۆمه‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سـاڵیادی کوده‌تا له‌شـکریـیه‌که‌ی سـاڵی 1980 ی وڵاته‌که.
له چه‌ند شـارێـک به‌هۆی توندوتیژی گرفت هاتبووه به‌رده‌م پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که. گه‌وره‌ترین پارتی کوردی له تورکیا پارتی ئاشتی و دیموکراسی (به‌ده‌په) داوای له لایه‌نگرانی خۆی کردبوو بایکۆتی ڕیفراندۆمه‌که بکه‌ن، وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌م گۆڕینانه‌ی نێو ده‌سـتور هیچی بۆ کورد تێدا نیـیه.