Accessibility links

کاربەدەسـتێکی تورکیا: لەوەتای ئاگربەستی سوریا چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە تۆپـبارانی یەپەگە نەکراوە

  • VOA News

کاربەدەسـتێـکی تورکیا دەڵێت لە هەفتەی ڕابردووەوە لەوەتای ئاگربەستی سوریا چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە، وڵاتەکەی تۆپـبارانی هێزەکانی یەپەگەی نەکردووە.

کاربەدەستەکە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتبوو" لەوەتای کارە دوژمنکاریـیەکان ڕاگیراون، ئێمە تۆپـبارانی پەیەدەمان نەکردووە."

پاشان پشـتڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی لە 28 ی مانگی دوو شوێنی داعشی لە سوریا تۆپبارانکردووە. گوتی بە گشتی 41 جار شەش شوێنی داعش تۆپباران کرابوون.

جێی ئاماژەیە لە سەرەتای مانگی دوو پاش ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سوریا بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی ڕووسیا هێرشێـکی گەورەیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپـۆزسیۆن لە باکوری شاری حەلەب، هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن زیانی گەورەیان پـێگەیشت، ئەمەش ئاسانکاری بۆ هێزەکانی عەفرین کرد تاوەکو بەرەو ڕۆژهەڵات پـێشڕەوی بکەن و چەند ناوچەیەکی گرنگ کۆنترۆڵبکەن، لەوانە فڕۆکەخانەی منغی لەشکری، ئەوەی لە 2013 وە لە لایەن بەرەی نوسرەوە داگیرکردبوو. تورکیاش لە کاردانەوە بەرامبەر ئەم پـێشڕەویـیانەی یەپەگە تۆپـبارانی چەند ناوچەیەکی عەفرینی کرد و هەڕەشەی کرد ئەگەربێت و یەپەگە لە پێشڕەویکردن بەردەوامبێت ئەوا کاردانەوەی توندتری دەبێت .

ئەمەریکاش لای خۆیەوە داوای لە یەپەگە کرد هەلەکە نەقۆزێتەوە و پـێشڕەویـیەکانی ڕابگرێت و لە هەمان کات داوای لە تورکیا کرد تۆپـبارانکردنی هێزە کوردیـیەکان ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG