Accessibility links

سـاڵح موسلیم ڕەتی دەکاتەوە یەپەگە دەستی لە تەقینەوەکەی تورکیا هەبێت


سەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) ئەو قسانەی تورکیای ڕەتکردەوە کە یەپەگەی بە تەقینەوەکەی ئێوارەی چوارشەممەی ئەنکەرە تاوانبارکردووە.

سـاڵح موسلیم ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی یەپەگە بە هیچ شێوەیەک دەسـتی لەو تەقینەوەیەدا نەبووە و ئەمەی ئێسـتا تورکیا دەیڵێت تەنها بە ئامانجی دۆزینەوەی بەهانەیەکە بۆ دەسـتێوەردانی لەشکری لە ناو سوریا.

پاشان گوتی یەپەگە تورکیا بە دوژمن دانانێت و تەنانەت تاکە فیشەکێـکیشی بە ئاڕاستەی خاکی تورکیا نەتەقاندووە، لە کاتێـکدا ناوچەیەکی فراوانی سنووری نێوان سوریا و تورکیا بە دەسـتی هێزەکانی یەپەگەوەیە. گوتیشی ئەوان بە توندی ئەو جۆرە کارانە شەرمەزاردەکەن.

پـێشـتر ئەحمەد داوود ئۆغڵو لە وتارێـکدا کە لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنەوە بڵاوکرایەوە گوتی ئەوەی تەقینەوەکەی ئەنجام داوە ناوی "سـاڵح نەجارە" و خەڵکی شاری عامودای حەسەکەیە و لە دایکبووی سـاڵی 1992 وە . گوتیشی یەپەگە پەیوەندیـیەکی ڕاستەوخۆی بە تەقینەوەکەوە هەیە. پاشان گوتی هێزەکانی ئاسایشی تورکیا 9 کەسیان لەسەر تەفینەوەکە دەسـتگیرکردووە.

ئۆغڵو لە بەشێـکی وتارەکەی گوتی" جارێـکی دیکە ڕووسیا ئاگاداردەکەمەوە لەوەی یەپەگە لە دژی خەڵکی سیڤیلی سوریا و تورکیا بەکارنەهێنێت."

XS
SM
MD
LG