Accessibility links

حکومەتی ئەمەریکا بە قووڵی نیگەرانی زیادبوونی گوشار لە لایەن تورکیا بۆ سەر میدیای ئۆپۆزسیۆنە

  • Salah Piroty

بە گوێرەی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، لە پاش کودتاکەی تورکیا زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنوس لە ئەو ولاتەدا خراونە بەندیخانە.

وەزارەتی دەرەوە – ویلایەتە یەکگرتووەکان بە چوونە سەری گوشار بۆ سەر میدیا لە لایەن تورکیاوە "بە قووڵی نێگەرانە" دوای ئەوەی دووشەمە کارمەندانی باڵای رۆژنامەی جمهووریەت،"وەک یەکێک لە هەرە ڕۆژنامەناسراوەکانی ئەو وڵاتە" دەست بە سەر کران.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جان کربی لە ماوەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی دا گوتی "ئێمە بە کارێکی باش بۆ تورکیا دەزانین مسۆگەری بکات سەروەری یاسا و ئازادییەکانی بنچینەیی پاریزراوبن. دێمۆکراسی لە ڕیگای دەرفەت ڕەخساندن بۆ دەربڕینی دید و بۆچوونەکانی جۆربەجۆر، بە تایبەتی لە کاتە سەختەکاندا، بەهیزتر دەبێت."

وەزارەتی دەرەوە گوتی، لە دەمێکدا واشنگتن پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئانکارا بۆ ناسینی ئەو کەسانە کرد کە بەرپرسیاری هەوڵی کودتای سەرنەکەوتوو لە ١٥ی جولای دا بوون، بەلام داخستنی ناوەندەکانی هەواڵ و گرتنی زیاتری رۆژنامەنووسان لە ماوەی کۆتایی حەوتوودا جێگای نیگەرانیە.

داخستنی ڕاگەیەنەرە گشتییەکان

گرتنی سەرنووسەری رۆژنامەی 'جمهوریەت' موراد سابانجوو و کارمەندانی بالای تر بە دوای لابردنی زیاتر لە ١٠،٠٠٠ خزمەتگوزاری مەدەنی، ئاکادێمیکەکان، ماموستایان و کارمەندانی تەندروستی لە ڕۆژی شەمەدا هات. زیاتر لە ١٠ ڕاگەیەنەری گشتیش لە ماوەی کۆتایی حەوتوودا داخران.

دووشەمە کاربەدەستێکی باڵای ئەمەریکا بە گرووپێکی بچووک لە بەشی میدیای گوت کە لە درێژخایەن دا، ئەو ڕووداوەی کۆتایی حەوتوو "زیاتر جێگای نیگەرانیە" چونکە "سەرۆک لە پرۆسەی هەڵبژاردنی هەموو سەرۆکەکانی زانکۆکان لە تورکیادا باڵا دەست دەبێت."

بەراوردکراو لە گەڵ هێرشەکانی ١١ی سێپتامبر

ئەو کاربەدەستە باڵایە، کە نەیەویست ناوبهێنرێت، گوتی کودتاکە بۆ گەلێک لە خەڵکی تورکیا وەک هێرشەکانی ١١ی سێپتامبربۆ سەر ئەمەریکا بوو.

ئەو گوتی حکومەتی ئەردۆغان لە بەراورد لە گەڵ جارانی تر "کەمتر وەڵامدەری" نیگەرانیەکانی واشنگتن بووە و هەروەها بەرامبەر ئەو داوایانە کە سەبارەت بۆ ئازادی ڕۆژنامەوانی و مافەکانی بنچینەیی کراون.

سەرکوت لە لایەن تورکیا بۆ سەر کارمەندانی مەدەنی و ڕاگەیەنەرەکانی گشتی دوای کودتاکە هوشداری بە لایەنەکانی رۆژئاوا و گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ داوە کە دەترسن ئێردۆغان ئەمە بۆ سەرکوتی جودابیران بە کاردێنێت.

بە گوێرەی گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ، لە وەتا کودتای سەرنەکەوتووی مانگی جۆلای و سەرەتایەک بۆ بڕیاری تەنگەتاوی، زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژنامەنوس لە تورکیا دا خراونە بەندیخانە.

ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن Nike Ching لە دەنگی ئەمەریکا ئامادەکراوە.

XS
SM
MD
LG