Accessibility links

فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومانکردنی پەکەکە و 2 سەربازی تورک دەکوژرێن

  • VOA News

لەشکری تورکیا دەڵێت 2 سەرباز کوژراون لە شەڕێـکدا لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە شارۆچکەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لە نزیک سنووری عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە لەشکری تورکیا لەسەر ماڵپەڕەکەی خۆی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی شەڕەکە لە پاش ئۆپەراسیۆنێـکی لەشکری لە شارۆچکەی گەڤەر هەڵگیرساوە و لە ئاکامدا ئەو دوو سەربازە کوژراون و سەربازێـکی دیکە برینداربوون.

ڕۆژی دووشەممە، واتە ڕۆژێـک لە پاش تەواوبوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکە فڕۆکەکانی تورکیا دەسـتیانکردەوە بە بۆردومانکردنی شوێنەکانی پەکەکە. هەروەها دوێنی سێشەممە بەردەوام بووە. لەشکری تورکیا دەڵێت لەو بۆردومانانەی دوێنێ 16 شوێنی پەکەکە وێرانکراون.

لە لایەکی دیکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی هەر ئەمڕۆ گوتی بەبێ ڕاوەسـتان لە هەڵمەتە لەشکریـیەکەیان لە دژی پەکەکە بەردەوام دەبن.

هاوکات میدیاکانی ناو تورکیا دەڵێن پـۆلیس ئەمڕۆ چوارشەممە 22 کەسیان لە ئستەنبوڵ و شاری ئەدەنە دەسـتگیرکردووە. دەڵێن دەسـتگیرکراوەکان گەنجانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانن.

XS
SM
MD
LG