Accessibility links

لەشکری تورکیا دەڵێت 10 گەریلای پەکەکەی کوشتووە


لەشکری تورکیا دەڵێت لە ئۆپەراسیۆنێـکی زەمینی و هێرشی ئاسمانی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا 10 گەریلای پەکەکەیان کوشتووە، ئەمەش پاش چەند ڕۆژێـک لەوەی پارتی کرێکارانی کوردسـتان یەک لایەنە ئاگربەسـتی ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەممە لەشکری تورکیا لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی لە ئۆپەراسیۆنێـکدا لە ناوچەی هەکاری لە نزیک سنوورەکانی ئێران و عێراق 3 گەریلا کوژراون و هەروەها بە هێرشی ئاسمانیش 7 ی دیکەش کوژراون.

جێی ئاماژەیە ڕۆژی شەممە پەکەکە یەک لایەنە ئاگربەستی ڕاگەیاند، دەڵێت دەیەوێت دۆخەکە هێور ببێتەوە بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کە بڕیارە لە مانگی یازدە بەڕێوەبچێت.

XS
SM
MD
LG