Accessibility links

پەکەکە بەرپـرسیارێتی خۆی لە کوشتنی دوو پـۆلیسەکەی سەری کانی باکور ڕادەگەیەنێت


پارتی کرێکارانی کوردسـتان بەرپـرسیارێتی خۆی لە کوژرانی دوو پـۆلیسەکەی سەری کانی باکور (جیلانپـینار) ڕاگەیاند و دەڵێت هاوکاری داعش بوون.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ڕۆژی چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی تیمێـکی پەکەکە وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر تەقینەوە خۆکوژیـیەکەی پـرسووس، دوێنێ سێشەممە لە سەری کانی باکور 2 پـۆلیسیان کوشتووە کە هاوکاری داعشیان دەکرد.

هەروەها لە بەیانـنامەکە ناوی هەردوو پـۆلیسەکە بڵاوکراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ناسنامە و چەکەکانیشیان بردوون.

XS
SM
MD
LG