دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە تورکیا دەڵێن هێزەکانی حکومەت 44 کەسیان لە ئستەنبوڵ دەستگیرکردووە و دەڵێن سەر بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانن.
ڕۆژنامەی حوڕیەت ڕۆژی هەینی هەواڵەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت لە نێو دەسـتگیرکراوەکان کاربەدەسـتانی خۆجێی سەر بە پارتی هەدەپەی تێدایە کە حکومەت تاوانباری دەکات بەوەی پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە.
هەروەها میدیاکان دەڵێن ژمارەیەک لە ئەندامانی سەندیکاکان و سەرۆکی پـێشووی شارەوانیـیەکان لە نێو دەسـتگیرکراوەکانن.
هەدەپە نکۆڵی دەکات دەسـتگیرکردنەکان پەیوەندی بە مەسەلەی پەکەکەوە هەبێت و پارتی ئاکەپەی دەسەڵاتدار تاوانباردەکات بەوەی تۆڵەی لێدەکاتەوە لە بەرامبەر ئەو شکستەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکە دووچاری بوو کە ئاکەپە خوازیاربوو ئەو زۆرینەیە بەدەسـتبهێنێت کە بتوانێت بە تەنها حکومەت پـێـکبهێنێت و هەروەها دەسـتوری وڵات بگۆڕێت بەو شێوەیەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات زیادبکرێن.